ترانه شنیدنی وەرزی سەفەر با صدای ایوب علی به زبان کوردی با لینک مستقیم و متن ترانه
آرشیو کامل همهی آهنگ های ایوب علی با پخش آنلاین ترانه از سایت پرشین فا
دانلود آهنگ ایوب علی به نام وەرزی سەفەر
♪ ♫ ♪ ♫ ♪●♪♫♪♫●♪ ♫ ♪ ♫ ♪
رسانه پرشین فا
ئەمڕۆ دوا ڕۆژە دوا دیدارمانە
دواڕۆژی عەشق و دڵداریمانە
چی بەتۆ بڵێم بۆ ماڵ ئاوایی
ئەوە من دەڕۆم بەرەو تەنهایی
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
چۆن یەکمان ناسی بۆ ئازار و ژان
ڕەنگە ساڵانێک لەگەڵ ئازارا
لەناو نامۆیی خەڵکان و شارا
♪ ♫ ♪ ♫ ♪●♪♫♪♫●♪ ♫ ♪ ♫ ♪
متن آهنگ وەرزی سەفەر از ایوب علی
♪ ♫ ♪ ♫ ♪●♪♫♪♫●♪ ♫ ♪ ♫ ♪
رسانه پرشین فا
ژین بەسەر بەرم دوور لە عەشقی تۆ
تاکو دەمکووژێ تاسەی دووری تۆ
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
چۆن یەکمان ناسی بۆ ئازار و ژان
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
سەختە وەک مەرگە بەبێ تۆ ژیان
با مالئاوایی کەین بە یەکجاری
بیدەمە دەستت دوا نامە و دیارى
یادگارى ئەمڕۆش بنووسە گیانە
ئەمڕۆ کۆتایى یادگارێکانە
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
سەختە وەک مەرگە بەبێ تۆ ژیان
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
سەختە وەک مەرگە بەبێ تۆ ژیان
♪ ♫ ♪ ♫ ♪●♪♫♪♫●♪ ♫ ♪ ♫ ♪
امیدواریم از این پست و آهنگ لذت برده باشید
تلاش ما در جهت رضایت شما عزیزان هست
با ارسال نظرات ، انتقادات و پیشنهادات ما رو یاری کنید